پڕۆگرامی ژمێریاری کۆدئێکس

پڕۆگرامی کۆدئێکس یەکێک لە باشترین پڕۆگرامە ژمێریاریەکان لە عێراق بۆ بەڕێوەبردن و پێشخستنی کارەکەت

hero

بۆچی پڕۆگرامی ژمێریاری بەکاربێنم؟

گرنگترین بەشی بیزنسەکەت بریتیە لە داتاکانت، وە ئەو زانیاریانەی کە بەدەستیان دەهێنیت بۆ هەموو لایەنێکی کارەکەت، وە چۆنیەتی هەڵگرتن و ڕێکخستن و لێکدانەوەی ئەو زانیاریانە بە شێوەیەکی زیرەکانە بۆ پێشبینی کردنی قازانج و داهاتووی کارەکەت سەرکەوتنی کارەکەت دیاری دەکات. بۆیە بوونی ئامرازێکی پێشکەوتوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ زانیاریەکانت، وەک پڕۆگرامی کۆدئێکس، بیزنسەکەت دەخاتە لوتکەی بازاڕەوە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و زیرەکیەکی زۆر زیاتر لە لێکدانەوەی بازاڕی کارەکەت و دروستکردنی قازانج .

وە جیاواز لە هەموو پڕۆگرامە ژمێریاریەکانی تر، پڕۆگرامی کۆدئێکس بەم تایبەتمەندیانە جیا دەکرێتەوە:

تایبەتمەندیە تەکنیکیەکانی پڕۆگرامەکە

  1. بەرنامەی مۆبایلی تایبەت بۆ بینینی هەموو زانیاریەکانی ناو پڕۆگرامەکە لە هەر جێگەیەک بیت.
  2. توانای ناردنی وەسڵەکان بۆ موشتەریەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە.
  3. پڕۆگرامەکە کاردەکات بەشێوەی ئۆنلاین، یان بەبێ هێڵی ئینتەرنێت، یان بەڕێگەی کێبڵی نێتوۆک و وایفای.
  4. پڕۆگرامەکە دادەبەزێندرێتە نا و کۆمپیوتەرەکەوە وە کاردانەوەی زۆر خێرایە.
  5. سێرڤەری سەرەکی زۆر خێرا و نزیکن لە بەکارهێنەر کە کاردانەوەی کەمترە لە 1/10 ی چرکەیەک.
  6. سکیوریتی بەهێز و پارێزراو لە هاک کردن.
  7. داتاکانی بیزنسەکەت لە جێگەیەکی زۆر پارێزراوە و بەئاسانی دەگەڕێنرێتەوە ئەگەر کۆمپیوتەرەکەشت لەکاربکەوێت.
  8. توانای ڕێگەپێدان و ڕێگەگرتن لە بەکارهێنانی پڕۆگرامەکە تەنها لە ڕێگەی :
    1. کۆمەڵە هێڵێکی ئینتەرنێتی کارەکەت .
    2. کۆمپیوتەرە ناسێنراوەکانت.
    3. یوزەرە ناسێنراوەکان .
  9. ڕوکارێکی زۆر جوان، ئاسانی و ڕوونی لە بەکارهێنان، هەرچالاکیەک پێویستی بە کەمترین کردار هەیە.
  10. ویندۆکانی پڕۆگرامەکە دەتوانرێت بە هەر قەبارەی شاشەیەک کار بکات و بەئاسانی بچووک و گەورە دەکرێت.
  11. توانای پێدانی زیاد لە 400 دەسەڵاتی جۆراوجۆر لە هەموو بەشەکانی پڕۆگرامەکە بۆ بەکا رهێنەرەکانت .
  12. هاوتەبایی لە ڕاست ڕاگرتنی داتاکان ئەگەر زیاد لە کۆمپیوتەرێک هەبن و لە یەک کاتدا هەمان زانیاری بەکار بهێنن، بۆ نمونە کاتێک لە کۆگا کاڵایەک نزیکە لە تەواو بونەوە بەڵام دوو بەکارهێنەر لە هەمان کاتدا کاڵاکە دەفڕۆشن، ئەوا پڕۆگرامەکە تەنها ڕێگە بە ف ڕۆشێکیان دەدات، وە بۆ سندووق و زانیاریەکانی تریش بە هەمانشێوە.
  13. بە ئاسانی دەتوانرێت لق و کۆگا و سندووق و بارهەڵگر و کۆمپیوتەری زیاتری بۆ زیاد و کەم بکرێت لە هارکاتێک کە بتەوێت.
  14. دەتوانرێت ئۆتۆماتیکی سندووق و شوێنی کۆمپیوتەرەکە بگۆڕدرێت کاتێک کۆمپیوتەر پەیوەست دەبێت بە هێڵی ئینتەرنێتێکی لقێکی تری کارەکەت.
  15. گۆڕینی فۆنت و قەبارەی نوسینەکانی پڕۆگرامەکە .
  16. دروست کردنی باک ئەپ و گەڕاندنەوەی تەنها بە کلیکێک.
  17. دروستکردنی پلانی ئۆتۆماتیکی بۆ باک ئەپ کردنی پڕۆگرامەکە خۆکارانە بە پێی کات و بەروار. (ڕۆژانە، هەفتانە، مانگانە، ڕۆژەکانی هەفتە، ..)
  18. هەموو بەشەکانی پڕۆگرامەکە دەتوانرێت بە کۆماندەکانی کیبۆرد بەکاربهێنرێت بۆ ئاسان و خێراکردنی بەکارهێنان (بۆ نمونە، چونە بەشی فڕۆش لە بەشی سەرەکیە وە، ئەوا بە کیبۆرد: Ctrl + S دەکەیت، زیادکردنی وەسڵی نوێ، بەهەمانشێوە: Ctrl + S ، بۆ زیادکردنی کاڵا: Ctrl + D).
  19. سەپۆرتکردنی ئامێری بارکۆد و هەموو ئاسانکاریەک بۆ داخڵکردنی کاڵا بە بارکۆد ڕیدەر .
  20. پڕۆگرامەکە کەمترین زانیاری دوبارە خەزن دەکات، بۆیە داتاکانت کەمترین قەبارە داگیر دەکەن و بەدور دەبیت لە خاوبونەوە.
  21. بە بەردەوامی تیمی کۆدئێکس کاردەکەن لەسەر پێشخستنی پڕۆگرامەکە، بۆیە بەردەوام لەگەڵ ڤێرشنی نوێدا پڕۆگرامەکە خۆکارانە ئەپدەیت دەبێتەوە.

تایبەتمەندیە ژمێریاریەکانی پڕۆگرامەکە

  1. بەشی تایبەت بۆ هەموو چالاکیە سەرەکیەکانی هەموو بیزنسێک، وەکو: بەشی کاڵاکان، کڕیارو فڕۆشیارەکان، فڕۆشتن، کڕین، پارەدان و گەڕانەوەی قەرز، خەرجیەکان، گواستنەوەی پارە، گواستنەوەی کاڵا، گەڕانەوەی کاڵای فڕۆشراو، .. هتد.
  2. توانای بەکارهێنانی هەموو جۆرە دراوێک (دینار، دۆلار، تمەن، ..) و گۆڕینی بەشێوەی ئۆتۆماتیکی، وە خەزنکردنی نرخی دراوەکان لەسەر هەموو وەسڵەکان .
  3. بە ئاسانی زیادکردن و سڕینەوە و گۆڕینی یەکەی کاڵاکان (دانە، مەتر، کیلۆ، کارتۆن، ..).
  4. توانای ناساندنی گروپێک لە کاڵا و داخڵکردنی بە یەکجار لەکاتی کڕین و فڕۆشتن.
  5. بەشێک لە پڕۆگرامەکە تایب ەت بۆ پیشاندانی هەموو چالاکیەکانی کڕیارە ناسراوەکانی کارەکەت ، وە دروست کردنی ڕاپۆرت لە پڕۆگرامەکە و بە کاخەز بۆیان.
  6. فڕۆشتن بە کاش و بە قەرز و بە نیوە کاش، دیاریکردنی وادەی گەڕانەوەی قەرز، ئاگادارکردنەوە و لیست کردنی قەرزارەکان و قەرزەکان و وادەی دانەوەیان بە پێی کات .
  7. هەموو جۆرە ڕاپۆرتێکی کاخەز دەتوانرێت دروست بکرێت بە بەکارهێنانی چەندین فڵتەری گەڕان.
  8. بەشی ئامادەبوونی کارمەندان بۆ هەموو لق و کۆگاکان، وە پیشاندانی هێڵکاری ڕوونکردنەوەیی.
  9. ناساندنی بارهەڵگر و بار لە بەشی کڕین کاتێک بارهەڵگر زیاد لە ڕۆژێکی پێچوو تا گەیشتنە کۆگا، وە دیاریکردنی هەموو خەرجیەکانی بار وە تێچووی کڕین و دابەشکردنی بڕی تێچوو بۆ سەر کاڵاکان و بەمەش تێچووی کاڵا دیاری دەکرێت، وە ئەگەر بڕی تر لە هەمان کاڵا مابوو لە کۆگا، ئەوا بڕی تێچووی تازە و تێچووی کۆن ئۆتۆماتیکی ڕێک دەخرێن و تێچووی ڕاستەقینەی نوێ ی کاڵا دیاری دەکرێت. وە لە هەر کاتێکیش دا دەتوانرێت خەرجیەکانی بار ئەپدەیت بکرێتەوە و بەمەش نرخی تێچو و قازانجی کاڵاکانی وەسڵەکان بۆ هەموو وەسڵەکانی فڕۆش لەو کاتەوەی کە بارەکە گەیشتوە تا ئێستا ئەپدەیت دەبێتەوە.
  10. بەشی جەرد و تەلەفی کۆگا، گۆڕینی شوێنی کاڵاکان لەناو کۆگایەکدا، بەشی گواستنەوەی کاڵا لە کۆگایەکەوە بۆ کۆگایەکی تر و حسابکردنی تێچووی گواستنەوە (ئەگەر هەبوو).
  11. بەشێکی سەرەکی بۆ کۆگا و ئەمین مەخزەنەکان، بۆ دەرکردن و گەڕانەوەی کاڵای فڕۆشراو، بۆ بارکردنی باری کڕین، وە دەتوانرێت یەک کڕیار بە یەک وەسڵ لە چەند کۆگایەکی جیاواز کاڵا دەربکات یاخود یەک باری کڕین بار بکرێت بۆ چەند کۆگایەک. بە ئاسانی تەنها بە سەحلێدان، وە پیشاندانی یەکەکان و گۆڕینی بۆ کارت ۆن و یەکەکانی تر ئۆتۆماتیکی.
  12. گۆڕین و ئەپدەیت کردنەوەی نرخی دراوی ئێستا، وە ئەپدەیت کردنەوەی ئەم نرخە بۆ هەموو کۆپیوتەرەکانی تر ڕاستەوخۆ.
  13. حیجز کردنی کاڵا لە کۆگاکاندا بۆ کڕیارێک لە کاتی وەسڵی فڕۆش دروستکردن بۆی وەک ئەو کۆمپانیایانەی کە چەند کۆگایەکیان هەیە یاخود کۆگاکەیان لە شوێنی فڕۆشتنەوە دورە. یاخود ڕاستەوخۆ دەرکردنی کاڵاکان لەگەڵ وەسڵەکە بە یەک جار، وەک لە مارکێت و دوکانەکان
  14. بەشێک بۆ ناساندنی کارمەندان وە بەشێک بۆ پێدانی موچەکانیان، پیشاندانی وادەی هاتنی موچەکان، توانای داشکاندن و زیادکردنی موچە، پیشاندانی ڕۆژ و کاتژمێرەکانی ئامادەبوونی کارمەند .
  15. گواستنەوەی پارە لە سندوقێک بۆ سندوقێکی تر یاخود بۆ خەزێنە و دەرەوەی کارەکەت .
  16. دەستکاریکردنی هەر وەسڵ و زانیاریەک لە هەموو بەشەکان لە هەرکاتێکدا بە پێی دەسەڵات.
  17. فڵتەرەکانی گەڕان بە پێی هەموو جۆرە داتایەک لە هەموو بەشەکانی پڕۆگرامەکە (بۆیە هیچ زانیاریەکت ڵی ون نابێت) .
  18. بەشێکی سەرەکی بۆ حسابات و داهاتی کارەکەت :
    1. کۆی گشتی خەرجیەکان و فڕۆش و قازانج، وە کۆی گشتی هەموو بەشەکانی تر وەکو کۆی پارەی گەڕانەوەی کاڵا، تەلەف، کڕین، پارەدانەوەکان، پارەدانی کڕین،..
    2. هێڵکاری بۆ هەریەکێک لەو کۆی گشتیانە بە پێی کات بە ڕۆژ و مانگ و ساڵ .
    3. هێڵکاری زۆرترین خەرجی تێچوو، وە وردکردنەوەی خەرجی بە کلیک لێکردنی (بۆ نمونە: خەرجیەکانی ڕۆژانە ← نان خواردن ← نانی نیوەڕۆ).
    4. هێڵکاری پڕ فڕۆشترین و پڕ قازانجترین کاڵاکان بەپێی کات .
    5. هێڵکاری زۆرترین کڕین و قازانجلێکراوترین کڕیارەکان و جۆرەکانی کڕیار بەپێی کات .
    6. نرخی تێچوو و فڕۆشی ئێستای هەموو کاڵاکانی کۆگاکان
    7. حسابکردنی تێکڕای سەرمایەی کارەکەت لە ڕێگەی کۆی گشتی نرخی کاڵاکانت لە کۆگاکان، قەرزەکانی کڕیارەکانت، قەرزەکانی کارەکەت لە فڕۆشیارەکان، ئەشیاکانی کارەکەت، ..هتد.
  19. هەموو ئەم باشانە و هەر بەشێکیش ئەگەر کارەکەت پێویستی پێی نەبوو، ئەوا هیچ ڕێگەت لێ ناگرێت بۆ بەکارهێنان و پڕۆگرامەکە بە سادەیی دەهێڵێتەوە، وە بە کەمترین کردار دەتوانیت کارە سەرەکیەکانتی پێ بکەیت، چونکە پڕۆگرامەکە بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە جێگەی بەکارهێنانی هەموو وەسڵێکی وەرەقە و حاسیبە و ئەکسڵت بۆ بگرێتەوە و وە سەرەڕای ئەوەش زۆر خێراتر لەوان هەمان کار ئەنجام بدەیت.